ئیسپانیا

پارێخۆ پەیوەندی بە یانەی ڤیاڕیالەوە دەکات

یاریگا – یاریزانی ئیسپانی و کاپتنی ڤاڵێنسیا، دانی پارێخۆ دوای نۆ وەرز وەک یاریزانی شەمشەمە کوێرەکان پەیوەندی بە ژێردەریاییە زەردەکانەوە دەکات لەپاڵ کۆکەلینی هاوتیمی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، ڤیاڕیال چاوەڕێبوون بگەنە نرخێکی گونجاو بەرلەوەی ئۆفەرێک بخەنە بەردەم شەمشەمەکوێرەکان. ئەوەبوو هەردوو یانەکە ڕێکەوتن کە بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ، نەک تەنها پارێخۆ، بەڵکو کۆکەلینیش بکڕنەوە. هۆکاری ئەم نرخە کەمەش ئەوەیە کە هەردووک یاریزان موچەکەیان هەر وەک خۆی دەهێڵدرێتەوە کە لە ڤاڵێنسیا وەریاندەگرت.

شایانی باسە، پارێخۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ و کۆکەلینیش بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندیان بە ڤاڵێنسیاوە کردوووە و  هەردوو یاریزانی ناوبراویش هەر ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکیەکەکان دەکەن و تەنها ڕاگەیاندنی گرێبەستەکەیان دەمێنێت، کە دەبێتە سێیەمین گرێبەستی ڤیاڕیاڵ دوای ئەوەی یاریزان کۆبۆشیان لە ڕیال مەدریدەوە هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button