ئیسپانیا

ئارسەر مێلۆ خۆی لە کۆتا یاری دوور دەخاتەوە

یاریگا- ئارسەر میلۆ بە بەهانەیەک خۆی لە کۆتا یاری ئەم وەرزەی بارسێلۆنا دوور دەخاتەوە و ڕۆژنامەیەکیش لەو بارەیەوە شتیتر دەڵێت.

کیکی سیتینی ڕاهێنەری بارسا لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئالاڤێس گوتی: “ئەم بەیانیە ئارسەر هات بۆ لام و پێی ڕاگەیاندم کە کێشەی هەیە لە پاژنەی پێیدا.”

لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا یانەکە هیچ پێکانێکی لە یاریزانەکەدا نەدۆزیوەتەوە.

لە یاری ڕابردوودا ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکە لەلایەن کامێراکانەوە پەی پێ بردرا لەسەر کورسی یەدەک باوێشکی دەدا ئەوەش کاردانەوەی سۆشیاڵ میدیا لێکەوتەوە، لەو یارییەی بارسا شکستی خوارد و لەولاشەوە ڕیاڵی ڕکابەری بە بردنەوەی لە ڤیاڕیاڵی بردەوە و نازناوەکەی بەرز کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button