ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: یاریزانێکی ئەڵمانی وازی لە یاریکردن هێنا

یاریگا
ئاندرێ شۆرلە، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەم وڵاتە بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند.

یاریزانەکەی زەردەواڵەکان ئەمڕۆ بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی کە دوو رۆژ لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆند هەڵوەشایەوە و دەڵێت ” ماوەیەک بوو بیرم لەوە دەکردەوە واز لە یاریی کردن بێنم، بۆیە بە باشم زانی ئەمڕۆ بابەتەکە ئاشکرا بکەم”.

شۆرلە لە ساڵی ٢٠١٦ بەرامبەر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە ڤۆلڤسبۆرگەوە گواسترایەوە دۆرتمۆند و تەنها دوای یەکساڵ بە شێوەی خواستن یانەکەی جێهێشت و تاوەکو وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی مابوو.

Back to top button