ئینگڵته‌را

دی خیا: هیوادارم 400 یارییتر لەگەڵ مانچستەر ئەنجام بدەم

یاریگا- داڤید دی خیا، گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتد یاری ژمارە 400ی بە درێسی شەیتانە سوورەکانەوە ئەنجامدا و هیوا دەخوازێت هێندەیتر درێسی یانەکە بپۆشێت.

لە یاری ڕۆژی دووشەممە بەرامبەر ساوسهامپتن، گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە گەشتەوە بە 200 بەشداری لەگەڵ مانچستەر. بەوەش ژمارە پێوانەکەی پیتەر شمایکڵی ئەفسانەی دانیمارلی شکاند.

دی خیا، کە لە ماوەی ڕابردوودا پرسیار و گومان لەسەر پێگە سەرەکییەکەی هاتە ئاراوە، لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەرمی یانەکەی گوتی: “شتێکی سەرسوڕهێنەرە کە بەشێک بووم لەم یانەیە. شێتانەیە… بیهێنە پێش چاوی خۆت 400 یاری. ئەمە بۆ من زۆر زۆر تایبەتە. هیوادارم بتوانم 400 یاریتریش بەردەوامبم و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەبوونم وەربگرم لە نێو ئەم یانەیە.”

لە ماوەی 399 یاری بە وەک گۆڵچی مانچستەر، دی خیا 141 جار تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی ڕاگرتبوو. لە بەرامبەریشدا 409 گۆڵی لێ تۆمار کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button