ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ لە بەردەم تۆمارکردنی ژمارەیەکی بێ وێنەدایە

یاریگا- ئەمشەو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەبەردەم تۆمارکردنی ژمارەیەکی کەم وێنەدایە لە جۆری.

یوڤی پێشەنگ بە سەرکردایەتی دۆن ڕۆناڵدۆ دەبنە میوانی ساسۆلۆ کە ئەم وەرزە بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوتوون.

ئەو یارییە بۆ کریستیانۆ گرنگی خۆی هەیە. لە ئەگەری تۆمارکردنی گۆڵێکدا، جگە لەوەی یەکسانی دەکاتەوە لەگەڵ چیرۆ ئیمۆبیلی ڕکابەریدا کە خاوەنی 29 گۆڵە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی، هاوکات مووشەکەکەی مادێرە دەکاتە خاوەنی 50 گۆڵ لە سێریائەی.

بەوەش ئەفسانە پورتوگالییەکە دەبێتە یەکەم یاریزانی مێژوو لە سێ خولی جیاواز کە بتوانێ 50 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات پاش ئەوەی توانی لە خولی ئینگلتەرا و ئیسپانیا ئەو کارە ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button