ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ بارسێلۆنا یەکەم گرێبەست بۆ کڕینی ئالڤارێز پێشکەش دەکات

ئاتلێتیکۆ دڵخۆش نییە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز پێشكەشی ئاتلێتیكۆ مەدرید كرد.

ئالڤارێز لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد و تاوەكوو 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەكە هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ناودار، فابریزیۆ رۆمانۆ، بارسێلۆنا یەکەم ئۆفەری فەرمی لەپێناوی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید ناردووە. ئۆفەرەکە هیچ پاداشتێک لەخۆ ناگرێت و هیچ یاریزانێکیش ناخرێتە نێو ئۆفەرەکەی بارسێلۆناوە.

ئاتلێتیکۆ بە دۆخی 24 کاتژمێری رابردوو دڵخۆش نییە، بەڵام خولیان داوای رۆیشتنی لە یانەکە کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button