ئه‌وروپائینگڵته‌رایاریگا
ڕاستەوخۆ

فەرمی: مانچستەر ستی دەتوانێت بەشداری وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بکات، دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەیان

یاریگا– دادگای دادوەری وەرزشی (CAS) سزای دوورخستنەوەی مانچستەر ستی لە دوو وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ هەڵوەشاندنەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ یانە ئینگلیزیەکە هەڵکردووە بۆ بەشداریکردن لە وەرزەکانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕوپا لە مانگی فێبرایەری ئەمساڵ هەڵسا بە ڕاگەیاندنی بڕیارێک بۆ دوورخستنەوەی مانچستەر ستی لە دوو وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بەهۆی پێشیلکردنیی یاسای دەستپاکی دارایی لەلایەن ستیەوە (کە بریتیە لەو یاسایەی کە دەڵێ یانەکانی ئەوڕوپا بۆیان نییە پارەیەکی زیاتر لە داهاتی خۆیان سەرف بکەن بۆ گواستنەوەی یاریزانان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر)،و تۆمەتەکان ئەوەبوون کە خاوەنە ئیماڕاتیەکانی یانەکە هەڵسابوون بە سەرفکردنی پارەی دەرەکی بۆ گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام دوای ئەوەی ستی لە دادگای دادوەری وەرزشیدا تانەی لە بڕیارەکە گرتبوو، ئەمڕۆ دادگاکە بڕیارەکەی یوێفای ڕەتکردەوە و لە بەرژەوەندی مانچستەر ستی بڕیاریدا.

هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە ئەوەبوو کە بەڵگەی پێویست بەردەست نەبوو بۆ ساغکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی یانەکە کرابوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانچستەر ستی هاوکاری یوێفا نەبوبوو لە لێکۆڵینەوەکان، یانەکە هەر دەبێت پارەی سزادانیان بدەن ئەویش کەمتر لەو بڕەی یوێفا دیاریکردبوو، و لە بڕی 30 ملیۆن پاوەند، تەنها 10 ملیۆن پاوەند دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button