ئینگڵته‌را

برای یاریزانێكی تۆتنهام كوژرا

یاریگا: كریستۆڤەر، برای سێرجی ئۆریێ یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كوژرای دۆزرایەوە.

ڕۆژنامەی “The sun”ئاشكرایكرد كە لە كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بە ئاسایشەوە كراوە، تەرمی كریستۆڤەری برای یاریزانە كۆتدیڤواریەكە بە كوژراوی دۆزراوەتەوە دوای ئەوەی چەند گولەیەكی لێدراوە و تاوانبار هەڵهاتووە و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە تۆلۆزی فەڕەنسا ڕوویداوە و ناوبراو تەمەنی 26 ساڵ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button