ئیتاڵیا

ناینگۆلان : لە رۆما لەگەڵم گەرموگوڕ تر بوون

یاریگا-راجا ناینگۆلان ناوەڕاستکاری یانەی ئینتەرمیلان دان بەوەدا دەنێت لە یارییەکەی پێشوویدا زیاتر گرنگی پێدراوە.

ئەستێرە بەلجیکییەکە هاوینی رابردوو رۆمای بەرەو ئینتەری رکابەری جێهێشت، لەوکاتەوە هەمان ناوبانگ و ئاستی پێشووی نەماوە. ناوبراو ئەمڕۆ بۆ رۆژنامەنووسان وتی “هاندەرانی رۆما زۆر باشترن وەک لە هاندەرانی میلانۆ لەوێ زیاتر هەست بە گەرموگوڕی و هاندان دەکەین، لێرە وەک کار سەیری یاری دەکرێت و تەنیا بیر لە ئەنجام دەکرێتەوە”.

ناینگۆڵان لەم وەرزەدا بەشداری لە ٣١ یاری ئینتەردا کردووە بەڵام  تەنها پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی دیکەشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button