ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بووە

یاریگا
لە دوای 12ـی مانگی رابردوو بە دواوە هیچ یاریزانێکی یانەیەکی سێریائەی ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ یاریزانێک پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی پارما ئاشکرای کردووە لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ژمارەیەک لە یاریزانەکانی یانەکەیان، یەکێکیان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، واتە تووشی ڤایرۆسی کۆڤید19 بووە، بەڵام ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.

یانەکانی ئیتاڵیا دو رۆژ جارێک پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یاریزانەکانیان دەکەن و نزیکەی یەک مانگ بوو هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکرا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button