
یاریگا –
شۆڕشێکی گەورەی دەسەڵات و تاکتیک لە ستامفۆرد بریدج دەستیپێکرد؛ چابی ئاڵۆنسۆ، بە فەرمی بە گرێبەستێکی درێژخایەنی چوار ساڵە وەکوو راهێنەری یانەی چێڵسی دەستنیشانکرا، بەڵام بە تەنیا نییە و ستافەکەی ریال مەدرید لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئاڵۆنسۆ بڕیاریداوە تەواوی ئەو ستافە دەمارگیر و لێهاتووەیە کە لە ریال مەدرید و بایەر لیڤەرکوزن هاوشانی بوون، لەگەڵ خۆی بباتە چێڵسی کە کۆمەڵێک مێشکی گەورەن و تێکەڵەیەک لە قوتابخانەی تاکتیکیی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەخۆدەگرن.
⚡️Xabi Alonso to bring four Real Madrid coaches to Chelsea, Calum McFarlane set to stay @SJohnsonSport@TheAthleticFc https://t.co/R4LGRRXn5i
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) May 18, 2026
چوار راهێنەرەکەی ریال مەدرید کێن؟
سێباستیان پارێلا – یاریدەدەری یەکەم و دەستی راست؛ پارێلا دڵسۆزترین هاوڕێی ئاڵۆنسۆیە و لە ساڵی 2018ـەوە لە تیمی خوار 14 ساڵانی ریال مەدریدەوە تاوەکوو لیڤەرکوزن و بێرنابیۆ، هەمیشە وەکوو سێبەر لەگەڵیدا بووە. ئەو پێشتر 20 ساڵ لە ئەکادیمیای ریال مەدرید کاری کردووە و لە ستافە نوێیەکەی چێڵسیشدا ئەندازیاری سەرەکیی داڕشتنی هێڵی بەرگری و پلانەکانی تۆپە جێگیرەکان دەبێت.
ئالبێرتۆ ئینسیناس – مێشکی پەرەپێدانی هێرشبەری؛ راهێنەرێکی لێهاتووی پێشووی ئەکادیمیای بەناوبانگی لاماسیای بارسێلۆنایە. ئاڵۆنسۆ لە لیڤەرکوزن پێگەکەی ناسی و گرێبەستی لەگەڵ کرد، دواتریش بردییە ریال مەدرید. ئینسیناس پسپۆڕی داڕشتنەوەی کلتووری کۆنترۆڵکردنی تۆپ و دروستکردنی بۆشاییە لە هێڵی پێشەوەدا.
بێنات لاباینی – شیکەرەوەی ڤیدیۆیی و تاکتیکی؛ ئەم پیاوە چاوی شاراوەی ئاڵۆنسۆیە لەسەر کورسیی یەدەک.. لاباینی پێشتر لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، لیدز یونایتد و ریال سۆسیداد کاری کردووە. کارەکەی تەنیا تیشکخستنە سەر خاڵە لاوازەکانی رکابەران و شیکردنەوەی داتا ئاڵۆزەکان دەبێت لە رێگەی تەکنەلۆجیای نوێوە.
ئیسماعیل لۆپێز – سەرۆکی تیمی ئامادەکاریی جەستەیی؛ پیاوێکی دیکەی دەرچووی قوتابخانەی بارسێلۆنایە کە 8 ساڵ لەوێ بووە، دواتر چۆتە نیویۆرک سیتی و هەڵبژاردەی دانیمارک. لۆپێز بەرپرسی یەکەمی رێکخستنی توانای راکردنی یاریزانان و دابەشکردنی لۆدی جەستەیی دەبێت بۆ ئەوەی یاریزانانی چێڵسی لە پێکانە بەردەوامەکان بپارێزێت.



