ئه‌ڵمانیا

کۆتایی ئەم وەرزە بایەرن میونخ ماڵئاوایی لە یاریزانێکی دیاری یانەکە دەکات

یاریگا- ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە کە کۆتایی ئەم وەرزە بایەرن میونخ ماڵئاوایی لە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەکەی دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بیڵد” خافی مارتینێز لە کۆتایی وەرز لە بایەرن دەڕوات، ئەوەش دوای هەشت ساڵ یاریکردن بە درێسی باڤارییەکانەوە کاتێک ساڵی 2012 لە ئەتڵەتیکۆ بیڵباوی ئیسپانی بە نرخێکی پێوانەیی (40 ملیۆن یۆرۆ) ڕووی کردە ئالیانز ئارینا کە ئەو کات گرانترین گواستنەوی 50 ساڵەی خولی ئەڵمانیا بوو.

ئەو لە کاتێکدایە مارتینێزی ئیسپانی ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن ماوە بەڵام نیازی نییە نوێی بکاتەوە و دیاریش نییە کە دوای بایەرن دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا یاخود وێستگەیەکیتر تاقی دەکاتەوە.

مارتینێز لە ئێستادا خەونی بردنەوەی سیانە نازناوی وەرزەکەیە لەگەڵ بایەرن دوای بردنەوەی بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا، ئەوەش دەبێتە دووەم جار لە مێژووی خۆیدا بە درێسی ئەو یانەیەوە سیانەی ساڵ بباتەوە لە پاش ئەو جارەی وەرزی 2012-2013.

بابەتی زیاتر

Back to top button