
یاریگا – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
کارێکتەرێکی سەرەکی لە تەقینەوەی هەموو شتێک لەنێو ژووری خۆگۆڕینی مەدرید، ئەو شارەی کاپتنی بەستبوو و وەکوو هەمیشە، رەفتارێکی رق هەستێنی بەرامبەر بە هاندەران نیشاندا.
بە بردنەوەی بارسێلۆنا لە یەکەم کلاسیکۆی وەرزەکەدا، ریال مەدرید بە جیاوازی پێنج خاڵ کەوتە پێش تیمە کاتالوونییەکە، بەڵام هەر لەو رۆژەدا، بەو بێڕێزییەی بەرامبەر بە چابی ئالۆنسۆ دوای گۆڕانکاری پێکردنی نیشانیدا، ڤینیسیۆس ئەو فتیلەی بۆمبەیە کە لە کۆتاییدا بووە هۆی تەقینەوەی هەموو شتێک لەنێو یانەکەدا. یاریزانە بەڕازیلییەکە بە بەیاننامەیەک داوای لێبووردنی کرد کە تێیدا چابی ئالۆنسۆی پشتگوێ خست، بەمەش راهێنەرە تۆلۆساییەکە دەسەڵاتی خۆی لە ژووری خۆگۆڕیندا لەدەستدا. ئەوەی دیکەش مێژووە. مێژوویەک کە مێردمنداڵی بێتەربێت لەخۆدەگرێت ئەگەر بەو هۆکارانە بێت کە کیلیان ئێمباپێ لەم دواییانەدا بەهۆیانەوە بووەتە سەردێڕی هەواڵەکان، یان تەنانەت توندوتیژ ئەگەر رووداوەکەی نێوان ئۆریلیەن چوامێنی و فێدی ڤاڵڤێردی لەبەرچاو بگرین. بەڵام ئەگەر جیرارد پیکێ ناچار بووایە ئێستا گۆرانییە بەناوبانگەکەی “هەمووی بە تۆ دەستی پێکرد” بڵێت، بەبێ گومان ئاراستەی ڤینیسیۆس جونیۆری دەکرد.

بە شێوەیەکی دژیەکانە، یاریزانە بەڕازیلییەکە ئەو کەسە بوو کە ئەم یەکشەممەیە لە سپۆتیفای کامپ نۆو شارەی کاپتنی بەستبوو، لە کاتێکدا دانی کارڤاخال و فێدێ ڤاڵڤێردی لەنێو یاریگادا نەبوون. تیبۆ کۆرتوا یاریی کرد، کە لە رووی تیۆرییەوە کاپتنی سێیەمی تیمەکەیە، بەڵام کاپتنییەکە بۆ ڤینیسیۆس چوو، کە کاپتنی چوارەمە. بۆ ئەوەی راستگۆ بین، ئەو رەفتارێکی باشی نیشاندا کاتێک لە هانزی فلیک نزیک بووەوە بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی بەهۆی کۆچی دوایی باوکی، بەڵام دواتر بووەوە بە هەمان ڤینیسیۆسە هەمیشەییەکە، رووبەڕووی هاندەران بووەوە و ئاماژەی 15ـی نیشاندان وەکوو ئاماژەیەک بۆ نازناوەکانی چامپیۆنزلیگی ریال مەدرید. ئەو راستییەی کە ڤینیسیۆس ئەم یەکشەممەیە کاپتن بوو لە کاتێکدا راهێنەرێکی گەورە و کەسێکی باشی وەکوو چابی ئالۆنسۆ لەسەر کورسی تیمی میوان نەبوو، زۆر شت دەربارەی ئەوە دەڵێت کە ئێستا ریال مەدرید چییە.
ئەو کەسەی کە ئەم یەکشەممەیە لە کامپ نۆو نەبینرا ئێمباپێ بوو، کە لە دواساتدا لە لیستەکە دوورخرایەوە. بەپێی راپۆرتەکان، ئەو پێنج خولەک پێش کۆتایی هاتنی مەشقەکانی رۆژی شەممەی ریال مەدرید مەشقی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە، گوایە تووشی پێکان بووە. بە واتایەکی دیکە پاشەکشەی کرد.



