ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر پیرۆزبایی لە بارسێلۆنا دەکات

دڵی رافینیا ئاشت دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر دوای تەواوبوونی کلاسیکۆ بەشێوەیەکی جیاوازتر دەردەکەوێت و پیرۆزبایی لە بارسێلۆنای پاڵەوانی لالیگا دەکات.

جونیۆر دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان چووە لای یاریزانانی بارسێلۆنا و پیرۆزبایی بردنەوەی کلاسیکۆ و بەدەستهێنانی لالیگای لێکردن. ڤینیسیۆس چووە لای پێدری، لامین یامال، فێران تۆرێس، رۆناڵد ئاراوخۆ و رافینیای هاونیشتمانیی و پیرۆزبایی لە هەموویان کرد. هەروەها چووە لای هانزی فلیک و بەهۆی کۆچی دوایی باوکی فلیک، سەرەخۆشی لەو راهێنەرە ئەڵمانییە کرد.

ڤینی بەو هەڵوێستە کۆتایی بە ناکۆکییەکانی لەگەڵ لامین یامال هێنا کە لە کلاسیکۆی رابردوو گرژی کەوتە نێوانیان و پەیوەندی نێوان ئەستێرەکانی هەردوو یانەکە تێکچوو.

هاوکات لە کاتی یارییەکە بەهۆی بەرگریکردن لە ئالێکساندەر ئارنۆڵد، گرژی لەنێوان ڤینیسیۆس و رافینیا دروست بوو، بەڵام ڤینی دوای یارییەکە چووە لای رافینیا و دڵی هاونیشتمانییەکەی ئاشتکردەوە.

بەشێکی زۆری ئەستێرەکانی ریال مەدرید دوای یارییەکە پیرۆزباییان لە یاریزانانی بارسێلۆنا کرد و سەرخۆشی خۆیان ئاراستەی هانزی فلیک، راهێنەری یانەکەش کرد، ئەو دیمەنانەش ئاوێکی بەو ئاگرەدا کرد کە لە کلاسیکۆی رابردووی لالیگا لە بێرنابیۆ بەریەککەوتنی تووند لە نێوان هەردوو یانە دروست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button