ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی گەورە لە کلاسیکۆ دوورخرایەوە

گورزێکی گەورە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئایار کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، لە جەنگی گەورەی کلاسیکۆی و شەڕی یەکلاییکردنەوەی نازناوی لالیگا بۆ بارسێلۆنا، یانە کاتالوونییەکە لەنێو سپۆتیفای کامپ نۆو، میوانداریی ریال مەدریدی بریندار و پڕ لە قەیران دەکات.

ریال مەدرید بۆ یارییەکە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بڵاوکردەوە و لە تواناکانی چەندین ئەستێرەی گەورەی یانەکەی بێبەش دەبێت، دیارترینیشیان کیلیان ئێمباپێیە، کە پێشبینی دەکرا بەلایەنی کەمەوە لەسەر کورسی یەدەک ئامادەبێت.
ئامادەنەبووەکانی دیکەی ریال مەدرید ئەمانەن: فێدریکۆ ڤالڤێردێ، ئاردا گولەر، فێرلاند مێندی، ئێدێر مێلیتاو، رۆدریگۆ، دانی كارڤاخال و دانی سێبایۆس.

لە بەرامبەردا تواناکانی یەکێک لە گرنگترین ئەستێرەکانی بۆ گەڕاوەتەوە، ئەویش تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزە.

Back to top button