ئیسپانیاگرنگترین

تەقینەوە لە مەدرید؛ ئێمباپێ بوو بە ژەهر بۆ ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید

"پەیوەندی ئێمباپێ و یاریزانەکانی دیکە پچڕاوە"

Yariga App

یاریگا –

وەرزە خەونئامێزەکەی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید خەریکە دەبێتە کابووسێکی راستەقینە و تادێت پەیوەندییەکانی یاریزانەکە و هاوڕێکانی بەرەو خراپتر دەچن.

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی رۆژنامەی لیکیپ، ئێمباپێ لەنێو ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید تادێت گۆشەگیرتر دەبێت و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی بەرەو ساردی دەچن.

زۆرێک لە یاریزانانی ریال مەدرید پێیان وایە ئێمباپێ خاوەنی مافی تایبەتە کە ئەوانی دیکە نیانە. هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوەش دەکات کە کیلیان تەنیا لەگەڵ یاریزانە فەرەنسییەکانی تیمی ریال مەدرید پەیوەندییەکی نزیکی هەیە و خۆی لە یاریزانانی دیکەی یانەکە جیاکردووەتەوە.

رۆژنامە فەرەنسییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەڵسوکەوتەکانی ئێمباپێ لە دەرەوەی یاریگاش بوونەتە جێگەی رەخنە؛ ئەستێرە فەرەنسییەکە لە کاتی مەشقەکاندا بە شێوازێکی بێڕێزانە مامەڵەی لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی ستافی یانەکە کردووە. جگە لەوەش، 40 خولەک درەنگ گەیشتووەتە سەر ژەمەخواردنێکی بەکۆمەڵ کە یانەکە رێکیخستبوو.

 ئەوەی زیاتر ئاگری ئەم کێشەیەی خۆش کرد، دیمەنەکانی رۆژی یەکشەممە بوون؛ کیلیان تەنیا 12 خولەک پێش دەستپێکردنی یارییەکەی ئیسپانیۆل گەیشتووەتە یاریگا. ئەم بێباکییە بەرپرسانی ریال مەدریدی تووڕەکردووە، چونکە پێیان وایە یاریزانەکە هیچ بایەخێک بە ناوبانگی خۆی و کاریگەریی نەرێنیی ئەم رەفتارانە لەسەر یانەکە نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button