ئه‌وروپاعێراقکوردستانگرنگترین

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ توندی دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه‌

هەولێر پەردە لەسەر سیناریۆکان لادەبات

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر رایدەگەیەنێت؛ لەو کاتەی خولی ئەستێرەکانی عێراق گەیشتووەتە لوتکەی ململانێ بەداخەوە دەبینین لە پشت پەردەکانەوە بەربەستی جۆراوجۆر بۆ یانەکەمان دروست دەکرێت.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی ئاشكرایكردووه‌، ئێمە بە وردی تێبینی ئەوە دەکەین کە لە بەرامبەر ئاستەنگەکان بۆ ئێمە، کارئاسانی و هاوکاریی بێوێنە بۆ یانەی شوڕتە دەکرێت، کە تەنیا بە جیاوازی یەک خاڵ رکابەری یانەکەمان دەکات.

ئەم لایەنگرییە لە چەند رۆژی ڕابردوودا بە ئاشکرا گەیشتە لوتکە، کاتێک یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیارێکی نادادپەروەرانەی دەرکرد بۆ ئەنجامدانی یاری نێوان نەورۆز و شوڕتە لە شاری سلێمانی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران.

ئەو پاساوەی یەکێتی تۆپی پێ بۆ ئەم بڕیارە هێناویەتییەوە، کە گوایە هاندەرانی نەورۆز لە یاریی بەرامبەر قوەجەوی لە 27ـی نیسانی 2026 دروشمی دوور لە گیانی وەرزشییان وتووەتەوە، تەنیا “بیانوویەکی بێ بنەمایە”.

ئێمە وەک یانەی هەولێر، دوای بەدواداچوونی ورد و بینینی گرتە ڤیدیۆییەکان، دەسەلمێنین کە هاندەرانی نەورۆز نەک هەر دروشمی نەشیاویان بەکارنەهێناوە، بەڵکو بەوپەڕی رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ تیپی میوان و ناوبژیوانان کردووە.

شاهیدی زیندووی ئەم راستییەش بەیاننامە فەرمییەکەی یانەی قوەجەوییە کە سوپاسی میواندۆستی و رەوشتبەرزیی یانەی نەورۆز و هاندەرەکانی کردووە.

یانەی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە ئەم جۆرە یارییە تەڵەکەبازانە نەک هەر ساردمان ناکاتەوە، بەڵکو ئیرادەمان بۆ سەرکەوتن بەهێزتر دەکات. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین چاو بەم بڕیارە نادادپەروەرانەدا بخشێننەوە و ڕێگە نەدەن مێژووی خولەکە بە پەڵەی لایەنگری و نادادی پیس بکرێت.

Back to top button