ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دۆسیەی لویس دیاز؛ گەورەترین شکستی کارگێڕیی لیڤەرپوول

"تێناگەم جۆن لیڤەرپوول لویس دیاز دەفرۆشێت و کۆدی خاکپۆ دەهێڵێتەوە"

Yariga App

یاریگا –

بڕیاری فرۆشتنی لویس دیاز لە هاوینی رابردوو لە لایەن کارگێڕیی لیڤەرپوولەوە، ئێستا وەکوو گەورەترین هەڵەی مێژوویی سەیر دەکرێت.

لە کاتێکدا لیڤەرپوول وەرزێکی تاڕادەیەک خراپ بەڕێدەکات، ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ بایرن میونشن لە ئەڵمانیا و ئەوروپا ئاگری گرتووە و نوێترین قوربانیشی یانەی پاریس سان جێرمان بوو.

65 ملیۆن یۆرۆ و پەشیمانییەکی بێکۆتایی

بایرن میونشن تەنیا 65 ملیۆن یۆرۆی بە لیڤەرپوول دا بۆ گواستنەوەی دیاز، ئێستاش لە میونشن کەس نییە پەشیمان بێت. دیاز لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان ئاستێکی سەرسووڕهێنەری پێشکەش کردووە، ئەمەش دەنگی رەخنەگرانی لە ئینگلتەرا بەرز کردووەتەوە.

میکا ریچاردز،، شرۆڤەکاری ناودار، بە تووڕەییەکی زۆرەوە هێرشی کردە سەر کارگێڕیی لیڤەرپوول و گوتی؛

دەبێت راستگۆ بین، بەڕاستی تێناگەم! لویس دیاز دەفرۆشیت بۆ ئەوەی کۆدی خاکپۆ بهێڵیتەوە؟ ئەمە تەنیا بڕیارێکی خراپی تۆپی پێ نییە، ئەمە بڕیارێکی شۆکهێنەرە لە ژیاندا! ئەوەتا دیاز لە بایرن هەموو شتێک تێکدەشکێنێت. یاریزانێکە کە خاوەنی وزە، لێهاتوویی و شێوازێکی یاریی ناچاوەڕوانکراوە کە دەتوانێت ئەنجامی هەر یارییەک بگۆڕێت، لیڤەرپوول تەنیا یاریزانێکی لەدەست نەدا، بەڵکوو گەورهەرێکی راستەقینەی لەدەستدا.

جەیمی کاراگێر، ئەفسانەی لیڤەرپوول، نائومێدیی خۆی نەشاردەوە و رایگەیاند کە جێگرتنەوەی یاریزانێکی وەکوو دیاز لە بازاڕدا ئەستەمە.

هەرگیز بڕوام نەدەکرد لویس دیاز بە درێسی یانەیەکی دیکەوە ببینم، ئەو یاریزانێکە کە نابێت بە هیچ نرخێک بفرۆشرێت. سەیرکردنی ئەو بۆ ماوەی 90 خولەک چێژێکی بێ وێنەیە.

لە لایەکی دیکەوە، ئۆلیڤەر کان، ئەفسانەی بایرن میونشن، بە جۆرێک لە گاڵتەجاڕی و سوپاسگوزارییەوە باسی گواستنەوەکەی کرد.

دەبێت سوپاسی لیڤەرپوول و راهێنەرەکەیان، ئارنە سڵۆت بکەین کە رێگەیاندا دیاز بڕوات. کاتێک بژاردەی دیاز یان خاکپۆمان لەبەردەم بوو، ئێمە بێدوودڵی دیازمان هەڵبژارد. ئێستا ئەو باشترین باڵی چەپە لە ئەوروپا و ئەو رۆحیەتە کۆڵۆمبییەی کە هەیەتی، کلیلی سەرکەوتنەکانمانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button