
یاریگا –
تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی گەڕایەوە مەشقەکانی ریال مەدرید.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026 ریال مەدرید مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیۆل دەستپێکرد، تیبو کۆرتوا بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەی کردووە و بۆ یاریکردن ئامادەیە.

کۆرتوا لە 17ـی ئاداری 2026 لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە تاوەکوو ئێستا لە یاریکردن دابڕاوە و بەشداریی 7 یاریی رابردووی یانەکەی نەکردووە.
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە ئێستا لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.



