ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هێرشی کردە سەر میسی و ئێستاش داوای لێبوردنی لێدەکات

یاریگا
کریستۆڤ دوگاری، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەم دواییە بە هۆی ئاستە ناجێگیرەکەی ئانتوان گریزمانی هاونیشتیمانی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا هێرشێکی توندی کردبووە سەر لیۆنێل میسی.

پاڵەوانی مۆندیالی 1998 لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کردبوو ” ئەگەر کێشەی گریزۆ ئەوە بێت کە لە میسی دەترسێت، ئەوا راست نیە، چونکە ئەو دەتوانێت یاریزانە ئارجێنتیناییەکە بن پێ بخات، ئەو هیچ نیە بێجگە کە یاریزانێکی کورتە باڵا و ئۆتیزم ”، دوای ئەو قسە نەشیاوانە هەڵمەتێک لە دژی یاریزانەکەی پێشووی کەڵەشێرەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان بەرپا بوو و ئەو یاریزانە ناچار بوو داوای لێبوردن لە میسی و هەموو تووشبوانی ئەو نەخۆشیە بکات.

دوگاری لە نوێترین قسەکانیدا دەڵێت ” داوای لێبوردن لە میسی و هەموو تووشبووانی ئۆتیزم دەکەم، چونکە لە قسەکانم زێدەڕۆییم کردووە، هەرچەندە هیچ مەبەستێکی خراپم نەبووە ”.

Back to top button