ئاسیاعێراق

عێراق پاشەکشەی لە کێبڕکێی میوانداریەتی جامی ئاسیای کرد

یاریگا
کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا ئەمڕۆ ناوی کۆتا ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە کە کێبرکێ لەسەر بەدەست هێنانی مافی میوانداریەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2027 دەکەن.

ماڵپەری فەرمی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێ کیشوەری ئاسیا ناوی ئەو پێنج وڵاتەی بڵاوکردەوە کە کێبڕکیی میوانداری کردنی جامی نەتەوەکانی 2027 دەکەن، هەر یەکە لە ئێران، سعوودیا، قەتەر، ئۆزبەکیستان و هیندستان رکابەری لەسەر ئەم رووداوە وەرزشیە دەکەن و پێشتریش بریار بوو عێراق و ئوردن بە هاوبەشی رکابەری لەسەر ئەم پاڵەوانتیە بکەن، بەڵام عێراقیەکان پاشەکشەیان کرد.

کەناڵی کاسی قەتەری لەسەر زاری سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئوردن بڵاویکردووە عێراقیەکان پێیان راگەیاندوون کە توانای ئەوەیان نیە میوانداری پاڵەوانتیەکە بکەن، هەر بۆیەش پاشەکشەیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button