ئیسپانیاگرنگترین

نهێنیی فیکەکانی بێرنابیۆ؛ ئاربێلوا هۆکاری تووڕەیی هاندەران لە ڤینیسیۆس ئاشکرا دەکات

هۆکاری دانیشاندنی بێلینگهام رووندەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ئالاڤێس، ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی چەندین پرسیاری هەستیاری دایەوە، لە سەروو هەموویانەوە داهاتووی خۆی و پەیوەندی ڤینیسیۆس لەگەڵ هاندەرانی بێرنابیۆ.

بەرگری لە ڤینیسیۆس و هاندەران
ئاربێلوا سەبارەت بەو فیکە ناڕەزایەتییانەی ئاراستەی ڤینیسیۆس کران، ستایشیی ئاستی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی کرد کە توانی لە کۆتایی یارییەکەدا فیکەکان بگۆڕێت بۆ چەپڵەڕێزان.

هەست ناکەم ئەمە دیاردەیەکی بەربڵاو بێت. نە هەموو رۆژێک روودەدات و نە تەنیا پەیوەندی بە ڤینیسیۆسیشەوە هەیە، ئەمە شتێکە کە هەمیشە لەگەڵی دەژین، چونکە ئەم یاریگایە و هاندەرەکانی داواکاریی زۆریان هەیە، ئەوەی ئەوان دەیانەوێت ئەوەیە، کە هەمیشە باشترین یاریزانەکان باشترین ئاست پێشکەش بکەن، کاتێک منیش یاریزان بووم، بە هەمان شێوە تێدەگەیشتم کاتێک فیکەی ناڕەزایەتیم بۆ لێ دەدرا، وەکوو نیشانەیەک بۆ زۆریی داواکارییەکان دەمبینی، چونکە دەزانن یاریزانێکی ریال مەدرید توانای بەخشینی چی هەیە، و دەبێت چی پێشکەش بکات، زۆر دڵخۆشم بەوەی ڤینیسیۆس ئەمڕۆ کردی، فیکەکانی سەرەتای گۆڕی بۆ چەپڵەڕێزان، چەندین جار ئەمەی کردووە، هەروەها یاریزانەکانی دیکەش لە یارییەکەی ئەمڕۆدا، هەمان شتیان کرد. لای من، تەنیا ئەوە گرنگە.

پەیامێک بۆ پێرێز؟ ستایشکردنی لاوەکان
لەکاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە سەرۆکی یانەکە لە پشتگوێخستنی یاریزانە گرانبەهاکان نیگەرانە، ئاربێلوا بە ئاشکرا داکۆکی لە یاریزانە لاوەکانی ئەکادیمیا کرد و گوتی؛

زۆر دڵخۆشم بۆ یاریزانە لاوەکان، ئەمە پاداشتی کارێکی درێژخایەنی ئەکادیمیایە، لەگەڵ ئەم نەوەیە کارم کردووە و شایەنی ئەم هەلەن.

دۆخی بێڵینگهام و کاماڤینگا
سەبارەت بە گۆڕانکارییەکەی جود بێڵینگهام، ئاربێلوا دڵنیاییدایە هاندەران کە تەنیا بۆ پشوودان بووە و نەیویستووە سەرکێشی بە یاریزانەکەوە بکات دوای گەڕانەوەی لە پێکان. هەروەها گەڕانەوەی کاماڤینگای بۆ ناو یاریگا بە خاڵێکی ئەرێنی و کەسایەتییەکی بەهێز ناوبرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button