ئیسپانیاگرنگترین

مێسی باشترینی هەموو وەرزشەکانە؛ لێدوانی یامال دوای بردنەوەی خەڵاتی لۆریەس

تۆپی پێ وەکوو جاران نەماوە

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین وەرزشکاری لاوی ساڵ لە خەڵاتەکانی لۆریەسی وەرزشیی جیهانی، یامال ئاماژەی بەوەکرد کە هەر کاتێک پەیامێک دەنێرێت هەوڵدەدات مانادار بێت و یارمەتی خەڵک بدات.

لامین یامال یەکێک بوو لە سوپرایزە گەورەکانی خەڵاتەکانی لۆریەس کە لە مەدرید بەڕێوەچوو. ئەستێرەکەی بارسا ئامادەی مەراسیمەکە بوو و یەکێک بوو لە براوەکانی شەوەکە، کە خەڵاتی باشترین وەرزشکاری لاوی لە جیهاندا وەرگرت. دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە لە کافو، قسەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کرد و پێگەیشتووییەکی نیشاندا کە لە 18 ساڵییەکەی گەورەتر بوو.

یامال گوتی:

قورسە هەست بەو بەرپرسیارییەتییە بکەیت، ناکرێت هەڵە بکەیت چونکە تۆ پێشەنگیت بۆ چەندین منداڵ، بەڵام من وەکوو شتێکی ئەرێنی وەریدەگرم. هەر بۆیە کاتێک شتێک دەڵێم، هەوڵدەدەم مانادار بێت و سوودی هەبێت. بێگومان هەندێک جار هەڵە دەکەم، من تەنیا 18 ساڵە.

هەروەها دانی بەوەدانا کە مێسی گەورەترین سەرچاوەی ئیلهامیەتی گوتی:

کاتێک دەبینیت وەرزشکارێک تەنیا لە وەرزشەکەی خۆیدا ئەفسانە نییە، بەڵکوو لە هەموو وەرزشەکاندا ئەفسانەیە، بەهۆی ئەوەیە کە باشترینە. مێسی نموونەیە، باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە مێژوودا و هەروەها باشترین وەرزشکارە. بۆ من، ئەو زیاترە لە نموونەیەکی باڵا. هەمووان رێزی لێدەگرن بۆ ئەوەی کە کردوویەتی و هیوادارم بتوانم شوێنپێی ئەو هەڵگرم.


لامین بۆ خەڵاتەکە سوپاسی رێکخراوەکەشی کرد و گوتی: “جێگەی شانازییە کە ئەکادیمیاکە بەم خەڵاتە رێزم لێدەگرێت و یەکەم کەس بم کە بیبەمەوە.

لە بارەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە یامال دەڵێت:

ئێمە نەوەیەکی جیاوازین. تۆپی پێ وەکوو جاران نەماوە و خەڵکیش چێژ لەو شتانە وەردەگرن کە لە دەرەوەی یاریگا دەیکەیت. حەزم لەم گۆڕانکارییەیە و حەز دەکەم بەشی بکەم.

هەروەها لە کۆتاییدا باسی جامی جیهانیی داهاتووی کرد و گوتی:

زۆر بەپەرۆشم. لە منداڵییەوە خەونم بە یاریکردن لە مۆندیالدا بینیوە، دایکم لەسەر پەیژەکان ببینم و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانییم بکەم. کاتەکە زۆر کورت دەبێت و بێگومان هیواداریشم ببینە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button