ئینگلتەراگرنگترین

ئێنزۆ فێرناندێز لەژێر سزایەکی بێدەنگدایە؛ کایسیدۆ بووە کاپتنی نوێی چێڵسی

لێکەوتەکانی لێدوانەکانی ئێنزۆ لەسەر ریال مەدرید بەردەوامن

Yariga App

یاریگا –

کێشەکانی ئێنزۆ فێرناندێز لەگەڵ کارگێڕیی یانەی چێڵسی و لیام رۆسێنیۆری، راهێنەری یانەکە تەنیا بە دوورخستنەوەی لە دوو یاری کۆتایی نەهات، بەڵکوو گەیشتە لێسەندنەوەی پلەی کاپتنییەتیش.

سوپرایزەکەی پێکهاتەی چێڵسی
لە یاریی لووتکەی شەوی رابردووی نێوان چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لە ستامفۆرد بریج، هاندەران تووشی شۆک بوون کاتێک بینییان مۆیسس کایسێدۆ شارەی کاپتنی بەستووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێنزۆ فێرناندێز گەڕاوەتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی و ریس جەیمسی کاپتنی یەکەمیش بەهۆی پێکانەوە ئامادە نییە. بەگوێرەی نەریت، دەبوو ئینزۆ وەکوو کاپتنی دووەم سەرکردایەتی تیپەکە بکات، بەڵام یانەکە بڕیارێکی دیکەی دا.

ئێنزۆ فێرناندێز بەرامبەر مانچێستەر یونایتد

هۆکاری سزاکە؛ ریال مەدرید
ئەم بڕیارەی چێڵسی وەکوو سزایەکی توند دەبینرێت بۆ ئێنزۆ، دوای ئەوەی لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا لە چەند چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئارەزووی جێهێشتنی لەندەن و ژیان لە مەدرید دەکات، هەرچەندە بریکارەکەی دەڵێت ئەستێرە ئەرجەنتنییەکە داوای لێبووردنی کردووە، بەڵام وا دیارە رۆسێنیۆر هێشتا متمانەی پێی نییە.

بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، فێرناندێزی 25 ساڵان، کە پێشتر گرانترین یاریزانی مێژووی پرێمەرلیگ بوو، ئێستا داهاتووی لەگەڵ بلووز کەوتووەتە مەترسییەوە و رەنگە هاوینی 2026 وێستگەی کۆتایی بێت لە لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button