ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری؛ بەرداخچی دەیەوێت لە سێبەری لامین یامال رزگاری بێت

Yariga App

یاریگا –

روونی بەرداخچی، یاریزانی سویدی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر كەمی بەشداریكردنی لە یارییەكانی یانەكەی دەربڕی.

بەرداخچی لە هاوینی 2025 لە ریزەكانی كۆپێنهاگن بە بەهای 2.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.

لەوكاتەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا كردووە بەرداخچی بووەتە سێبەری لامین یامال و بەشداری یارییەكان ناكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گرنگی بە گواستنەوەی روونی بەرداخچی دەدات.

بەرداخچی لەم وەرزەدا لە هەموو پاڵەوانیەتیەكان 616 خولەک یاریی كردووە لە 23 یارییدا دوو گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە یاریزانە سویدیەكە لەلایەن مۆناكۆ، پۆرتۆ و ریال بێتیسەوە داواكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button