
یاریگا –
شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام و کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 4-0 لیڤەرپوولی تێپەڕاند و خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین. بەڵام دوو ئەستێرەی دووچاری پێکان بوون.
هەر لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 39 نونۆ مێندێش بەهۆی پێکان لە ماسوولکەکانی رانی گۆڕانکاریی ناچاری پێکرا. لە گێمی دووەم نیگەرانییەکانی لویس ئێنریکی زیاتر بوو بەهۆی پێکانی دیسێری دۆوی لە خولەکی 53 کە ئەویش بەهەمان شێوە گۆڕانکاریی ناچاری بۆکرا دوای هەستکردنی بە نائاسوودەیی لە ناوچەی ئەژنۆی.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە پۆرتوگالی و فەڕەنسییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە پشکنینیان بۆکراوە و ئەنجامە سەرەتاییەکان دەستنیشانی حاڵەتی پێکانەکانی کردوون. دۆخی هەردوو یاریزان بەجۆرێکە ستافی پزیشکی گەشبینن بە لەبارەیانەوە.
هاوکینس نووسیویەتی دۆخی دۆوی هیچ نیگەرانییەکی لەسەر نییە. هەرچی مێندێشە، لویس ئێنریکی بە پێدانی کاتی زیاتری پشوو لە یارییەکانی داهاتوو، فشاری لەسەر کەمتر دەکاتەوە.
🔴🔵 Desiré Doué et Nuno Mendes ont passé des examens ce mercredi, les résultats devraient confirmer les premiers diagnostics. Le staff est optimiste pour les deux joueurs.
L’international français a pris un coup au niveau du genou. Sa situation n’inspire pas d’inquiétude.… pic.twitter.com/WekMyz7f7H
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) April 15, 2026
پی ئێس جی لەدوای 27 گەڕ لە یارییەکانی خولی وڵاتەکە توانیویەتی 63 خاڵ کۆبکاتەوە بە جیاوازیی یارییەک کەمتر و چوار خاڵ زیاتر لە نزیکترین رکابەری کە یانەی لێنسە.



