ئه‌وروپائیسپانیا

سێتێین: ناوبژیوان ئێمەی لە سێ خاڵی یارییەکە بێ بەش کرد

یاریگا
کیکی سێتیێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای بەرامبەربوونی یانەکەی لەگەڵ سێلتاڤیگۆ رایگەیاند نابژیوان هەڵەی کرد و ئێمەی لە سێ خاڵی یارییەکە بێ بەش کرد.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گووتی ” ئێمە شایستەی سێ خاڵی یارییەکە بوین، بەڵام ناوبژیوان بە بێ هۆ فاولەکەی لەسەر پیکێ هەژمار کرد، چونکە ئەو کاتەی خۆی بۆ تۆپەکە راکێشا، هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ رافینها نەبوو و هەر ئەو تۆپەش بووە هۆی گۆڵی یەکسانبوونی یارییەکە “.

بارسێلۆنا لە گەڕی 31ـی لالیگا بووە میوانی سێلتاڤیگۆ و دوای یارییەکە بەهێز هەردوولا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.

Back to top button