ئیتاڵیا

یاریزانێکی ئینتەر میلان بۆ سێ یاری ڕاگیرا

یاریگا- ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری ڕاگرتن بۆ سێ یاری لە دژی میلان شکرینیاری بەرگریکاری ئینتەر میلان دەرکرا پاش یەکسانبوونەکەیان 3-3 بەرامبەر ساسۆلۆ.

لە کۆتا خولەکی یاسایی یارییەکەدا بەرگریکارە سلۆڤاکیەکە دووەم کارتی زەردی بە ڕوودا بەرز کرایەوە و دەرکرا. لە کاردانەوەیەدا “سووکاییەتی ئایینی” لێ بینرا و، ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەی ڕێککاریی خولی ئیتاڵی بڕیار لە دژی دەکرا بۆ ڕاگرتنی لە سێ یاری داهاتووی یانەکەی و، هەروەها سزای پێ بژاردنی ماددی بە بڕی 10 هەزار یۆرۆ.

هەر لەو یارییەدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەریش لە یاریگا کرایە دەرەوە و، بەوەش بۆ یاریی داهاتووی نێرازۆری بەرامبەر پارما ڕۆژی یەکشەممە، دەبێت لەسەر کورسی هاندەرانەوە تەماشاکەر بێت.

ئینتەری خاوەنی (58 خاڵ) بەو یەکسانبوونەی لە هەفتەی 27ی سێریائەی خزمەتێکی گەورەی گەیاندە یوڤێنتوسی پێشەنگ بە (66 خاڵ) و لازیۆی دووەم کە خاوەنی(62) خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button