ئیسپانیا

ڤیدال: ئەم وەرزە بە بردنەوەی نازناو کۆتایی پێ دەهێنین

یاریگا- ئارتورۆ ڤیدالی یاریزانی بارسێلۆنا گەشبینە بەوەی یانەکەی ئەم وەرزە کۆتایی پێ دەهێنێت بە بردنەوەی نازناوەوە.

ڤیدال بۆ Fox Sports گوتی: “بەو پێیەی یارییەکان بە خێرایی و یەک لە دوای یەک دێن، بۆیە تا بتوانین دەبێت سوود وەربگرین و بە باشترین شێوە بچینە یارییەکی ترەوە. دەتوانین ئەم وەرزە وەک پاڵەوان کۆتایی پێ بهێنین.

ناوەڕاستکارە چیلیەکە سەرچاوەی ئەو باوەڕەی بۆ ئەمە گەڕاندەوە: “ئەو کەوشوهەوا باشەی لە تیمەکەدا هەیە، هاوڕێیەتیەکی باش لە نێوانماندا هەیە کە ئەوەش لە ناو یاریگادا هاوکارمان دەبێت. وە شتێکی زۆر گرنگیشە، چونکە ڕەنگی داوەتەوە لە یاریەکانماندا. دڵخۆشم بەوە.”

ڤیدال خۆشحاڵی خۆی بە شێوازە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ دەربڕی کە لە یارییە ماوەکانی ئەو پاڵەوانێتیە پێڕەوی لێ دەکرێت بەوەی تەنها یەک یاریی ئەنجام دەدرێت گوتی ئەو شێوازە لە یاریی کە هەموو شتێک لەسەر پەتەکەیە، خۆشترین جۆرە لە لای من.

بارسا لە ئێستادا لە خولی ئیسپانی پلەی دووەمە لە دوای ڕیاڵ مەدرید بە هاوبەشی خاڵەکانیان و، لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگیش پێش پەککەوتنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نێو یاریگای کامپ نو 1-1 لەگەڵ ناپۆلی یەکسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button