ئه‌وروپائینگلتەرا

لە ئینگڵاند بە پێچەوانەی هەموو جیهان دروشمی رەگەز پەرستی بڵاوکرایەوە

یاریگا
دوای کوشتنی جۆرج فلۆیدی هاوڵاتی ئەمریکی لەلایەن پۆلیسێکی وڵاتەکەی زۆربەی هەرە زووری یاریزانانی جیهان لە دژی رەگەز پەرستی کاردانەوەیان هەبووە، بەڵام لە ئینگڵاند کاردانەوەیەکی سەیر هەبووە.

لە یارییەکەی نێوان مانچێستەر سیتی و بێرنلی لە پرێمەرلیگ کاتێک یاریزانانی هەردوولا وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر کوشتی هاوڵاتیە رەش پێستەکە پێش دەست پێکردنی یارییەکە لەسەر چۆک وەستان، لەو کاتە فرۆکەیەک بە ئاسمانی یاریگاکە سورایەوە و دروشمی بە دوای خۆیدا کێشابوو کە نوسرابوو ” گیانی سپی پێستەکان گرنگترە بێرنلی ”، دواتر ئەم دروشمە کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

دوای ئەم کارە بەرپرسانی فرۆکەخانەی بلاکبول بریاریانداوە هەر فرۆکەیەکی هەڵگری دروشم بێت فڕینیان قەدەخە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button