چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

تێن هاگ :ریاڵ مەدرید بێ بەزەییە و بەقورسی سزات دەدات لە بچوکترین هەڵەدا

یاریگا-ئێریک تێن هاگ راهێنەری یانەی ئەجاکس سەرەڕای شکستەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕیت بە ئاستە بەرزەکەی یانەکەی.

مەدرید زۆر بە زەحمەت شکستی بە ئەجاکس هێنا لەو یارییەی کوڕانی تێن هاگ لە نیوەی یەکەمدا مەدریدیان تووشی سەرسوڕمان کرد.

دوای یارییەکە تێن هاگ وتی “من ئەجاکس ێکی نایابم بینی بەرامبەر تیمێکی گەورەی جیهانی و یەکێک لەباشترینەکانی ئەورووپا. پێم وایە لە زۆربەی کاتەکاندا ئێمە کۆنترۆڵی یارییەکەمان کردبوو وە زۆر چانسی راستەقینەمان دروست کرد. ئەمەش بەهۆی بەرگرییە بەهێزەکەمان و فشاری بەردەوام بوو لەسەر تۆپ. ئەمە وای کرد چانسی زیاتر دروست بکەین، من ئەجاکسێکی گەورەم بینی بەرامبەر تیمێکی جیهانی”.

سەبارەت بە هۆکاری شكستەکەیان راهێنەرە هۆڵەندییەکە وتی “خاڵێك کە جێی رەخنەبێت ئەوەبوو وەک پێویست وورد نەبووین، دەکرا باشتر بووین لەو رووەوە و بەو جۆرە دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەین.خاڵێکی دیکە ئەوەبوو کە نەمان توانی تا کۆتایی بەهەمان شێوە بمێنیتەوە. ئەگەر هەڵەی بچوک بکەیت بەرامبەر تیمێکی وەکو ریاڵ مەدرید رەحمت پێناکەن و سزات دەدەن. ئەمشەویش هەر ئەوە روویدا”.

سەبارەت بە رەتکردنەوەی گۆڵە ڤاڕەکە، ناوبراو خۆی پاراست لەو باسە و تەنها وتی “بەداخەوە ئەو گۆڵەمان  بۆ هەژمارنەکرا”.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close