ئیسپانیا

بۆ جاری دووەمە مێسی پرۆتۆکۆڵی تەندروستی خولی ئیسپانی پێشێل دەکات

یاریگا- جارێکیتر لیۆنێل مێسی پێشێلکاری ئەنجام دا لە هەمبەر پرۆتۆکۆڵ و یاسا ڕاگەیەندراوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی دوای کەرەنتینەی سەرتاسەری بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

لە یاری شەوی ڕابردوویاندا بەرامبەر سێڤیا کە بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ کۆتایی هات، لە کۆتایی یارییەکەدا لیۆ مێسی کاپتنی بارسا وێنەیەکی بڵاو بۆتەوە لەگەڵ بانێگای هاونیشتیمانی، کە دەردەکەوێت لیۆ درێسەکەی لەگەڵ یاریزانێکی یانەی دژبەردا گۆڕیوەتەوە. ئەمەش پێچەوانەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کاتێکدا پێش دەستپێکردمەوەی لالیگا، ڕێککەوتنێکی گشتی بڕیار لەسەر درابوو درێس گۆڕینەوە لە نێوان یاریزاناندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

شکاندنی  پرۆتۆکۆڵی تەندروستی، دووەم جارە لەلایەن مێسیەوە ڕوو دەدات. لە یاری پێشووتریشیاندا بەرامبەر مایۆرکا لە هەفتەی 28، گۆڵکارە مێژوویەکەی بارسا هەمان کاری ئەنجام دابوو بە پێدانی درێسەکەی بە یاریزانێکی مایۆرکا.

بەو یەکسانبوونە، بلاوگارانا پێشەنگێکەی کە بە سێ خاڵ لە ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەریەوە دوور بوو، خستە مەترسیەوە. لە باری بردنەوەی مێرەنگی لە ڕیاڵ سۆسیداد، پێشەنگی دەکەوێتە دەست کوڕانی پایتەخت بە هاوبەشی خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button