ئیسپانیاگرنگترین

مارسێلۆ بۆ یەکەمجار نهێنییەکی گەورە لەسەر رۆیشتنی رۆناڵدۆ ئاشکرادەکات

یاریگا-مارسێلۆ ڤیێرا لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا بۆ یەکەمجار نهێنییەکی گەورە ئاشکرادەکات و دەڵێت رۆناڵدۆ لە مەشقەکانی بەر لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان پێی وتووە یانەکە جێدەهێڵێت.

مارسێلۆ کە خۆی بە ساتەوەختێکی قورسدا تێدەپەڕێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ میدیای ئیسپۆرتۆ ئینتێراتیڤۆ باسی رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد و وتی “نەفرەت! رۆناڵدۆ لە کاتی مەشقەکانماندا بۆ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە کیێڤ پێی وتم لە ریاڵ دەڕوات”.

رۆژنامەنووسەکە لێی پرسی  من پێشتر لێم پرسیت وتت هیچ نازانم. مارسێلۆ لە وەڵامدا بە پێکەنینەوە وتی “ناچار بووم درۆت لەگەڵ بکەم”.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە وەڵامی دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یوڤێنتۆسەوە دایەوە و وتی “یۆڤی یانەیەکی گەورەیە بەڵام من گرێبەستم لەگەڵ مەدرید هەیە و ریاڵ مەدریدم خۆشدەوێت”.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close