ئیسپانیا

مارکا: بە لایەنی کەم مێسی شایەنی کارتی زەرد بوو

یاریگا- هەڵسوکەوتەکەی لیۆنێل مێسی بەرامبەر دیگۆ کارلۆسی یاریزانی سێڤیا مشتومڕی زۆری لێ کەوتۆتەوە و بۆچوونەوەکان بەسەر دوو جۆردا دابەش بوونە.

لە گێمی دووەمی یارییەکە، دوای فاوڵێک لە دژی لویس سوارێز، لیۆ مێسی بە هەڵچوونەوە هاشاوڵی دیگۆ کارلۆسی دا و، بە لێدانێک لە سنگی، یاریزانەکەی سێڤیای خستە زەوی. ئەگەرچی ناوبژیوان نزیک بوو لە شوێنی رووداوەکەوە، بەڵام بەهۆی گرژیەکانەوە لەو رووداوە ورد نەبۆوە. مێسی بەبێ کارت لێی هاتە دەرێ و چەند یاریزانێک لە هەردولا کارتیان پێ درا.

لە یەکەمین کاردانەوەی میدیای، ڕادیۆ مارکای ئیسپانی خۆی یەکلایی کردەوە لە بۆچوونیدا و ڕایگەیاند کە بە لایەنی کەمەوە مێسی شایەنی کارتی زەرد بوو.

ڤیدیۆ : شەری میسی و یاریزانانی سێڤییا

بیارییەکە بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ کۆتایی هات. بارسا بە یاریەک زیاتر 65 خاڵی هەیە و پێشەنگە. ڕیاڵ مەدرید سبەی شەو دەبێتە میوانی سۆسیداد و بۆ وەرگرتنی پێشەنگ بە خاڵی هاوبەش، پێویستی بە بردنەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button