ئیسپانیا

کاسیمیرۆ : تا مردن لەگەڵ مارسێلۆ ین

یاریگا-کارلۆس هێنریک کاسیمیرۆ ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید باسی بارودۆخی مارسێلۆ دەکات و دژی بڕیاری راهێنەرەکەی دەوەستێتەوە.

کاسیمیرۆ سەبارەت بە مارسێلۆ وتی ” دوورخستنەوەی بڕیاری راهێنەرە بەڵام بە بۆچوونی من مارسێلۆ باشترین بەرگریکاری باڵە لە جیهاندا، ئێمەش خۆشبەختین کە ئەومان  هەیە لە پێکهاتەکەماندا. بەڵام تا مردن لەگەڵ ئەوین”.

مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە شکستی بە ئەتڵەتیکۆ هێنا و پلەی دووهەمی لێداگیرکرد، لەو یارییەی کاسیمیرۆ گۆڵێکی قەشەنگی تۆمارکرد و جارێکی تریش مارسێلۆی هاوڕێ و هاونیشیتمانی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبوو.

مەدرید شەوی چوارشەممە لە خولی پاڵەوانەکاندا دەبێتە میوانی ئەجاکس و دیارنیە مارسێلۆ دووبارە دووردەخرێتەوە یاخود نا.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close