ئەوروپائینگلتەرا

“زوو یان درەنگ مانچستەر هەر شکست دەخوات، بۆچی ئەوە لەسەر دەستی ئێمە نەبێت؟”

یاریگانێت- پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی پریمەرلیگ لە گەڕی 26، کلاودیۆ ڕانێیری ئیتاڵی و ڕاهێنەری فوڵهام خوازیارە یەکەم شکستی مانچستەر یونایتد بە ڕاهێنەرایەتی سۆڵشایەر لە سەر دەستی ئەوان ڕوو بدات.

ڕانێیری: “پێویستە لە پێناو بردنەوەدا بجەنگین. ئەگەر خۆ بەدەستەوە بدەین ئەوە دەدۆرێین تەنانەت پێش ئەوەی یاریەکەش بکەین.

لە تۆپی پێدا هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە. هەموو ئەوەی من هیوای بۆ دەخوازم ئەوەیە کە سەرجەم یاریزانەکانمان بەوپەڕی توانای خۆیانەوە بجەنگن لەپێناو بردنەوەدا. هاندەرانیش زۆرمان لێ چاوەڕێ دەکەن.”

دەربارەی ئەوەی کە شکست بە مانچستەرەکەی سۆڵشایەری هەرگیز نەدۆڕاو بهێنن، ڕانێیرت دەڵێت: “زوو بێت یان درەنگ، شەیتانە سوورەکان هەر دەدۆڕێن. ئەی بۆچی ئەوە لەسەر دەستی ئێمە نەبێت؟”

بۆ زانین، لە یەکەم یاری نێوانیاندا لەم وەرزەی پریمەرلیگ، فوڵهام لە ئۆڵدترافۆرد چوار بە یەک تووشی شکست هات سەروەختی ڕاهێنەرایەتی جۆزێ مۆرینهۆ. ڕۆژی شەممەش یاری دووەمیان لەم وەرزە ئەنجام دەدەنەوە.

مانچستەر بە ڕاهێنەرایەتی سۆڵشایەر تووشی هیچ شکستێک نەبوونە. لە کۆی 8 یاریان لە پریمەرلیگ توانیویانە 22 خاڵ کۆ بکەنەوە. یونایتد بە 48 خاڵ پلەی پێنجەمە و فوڵهامیش 17 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە ڕیزبەندی 19 دێن و مەترسی دابەزینیان لەسەرە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close