ئیسپانیاگرنگترین

بێرباتۆڤ: هەمیشە لەخۆم دەپرسم بۆچی بەیڵ هێشتا لە مەدریدە سەرەڕای ئەو مامەڵە خراپەی لەگەڵیدا دەکرێت

یاریگا – دیمیتار بێرباتۆڤی هەنگاری و یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام ڕایگەیاند کە تێناگات بۆچی هاندەرانی ڕیال مەدرید فیکە بۆ بەیڵ لێدەدەن و بەلایەوە سەیرە کە بەیڵ هێشتا یاری بۆ یانەکە دەکات سەرەڕای ئەو هەموو ڕەخنەیەی ئاراستەی دەکرێت.بێرباتۆڤ لەبارەی حاڵی بەیڵ لە ڕیال مەدرید ڕایگەیاند:

 هەرگیز تێناگەم بۆچی هاندەرانی ڕیال مەدرید فیکە بۆ یاریزانانی خۆیان لێدەدەن. ئەم کارەیان بەرامبەر ڕۆناڵدۆش دەکرد. لەم کاتانەدا ڕەخنەکان دەبنە بابەتێکی کەسی و کاریگەری لە دەروونی یاریزانەکان دەکەن، تەنانەت ئەگەر بەیڵ لە یاریەکدا پێنچ گۆڵیش تۆمار بکات، هاندەرانی مەدرید هەر ڕەخنەی لێدەگرن. سەیرە بەلامەوە سەرەڕای ئەو هەموو ڕەخنەیەش بەیڵ تا ئێستا لە مەدرید ماوەتەوە.

شایانی باسە پەیوەندی گاریس بەیڵ و هاندەرانی مەدرید لە ساڵی ڕابردووەوە پشێوی تێکەوتووە، بەوپێیەی هاندەران پێیانوایە کە بەیڵ وەک پێویست ڕاهێنان ناکات یاخود خەریکی یاری گۆڵفە و چەندین دەنگۆ هەیە لەبارەی تێکجوونی پەیوەندی بەیڵ و زیدان لە ژووری خۆگۆڕیندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button