ئاسیائه‌وروپائینگلتەرا

یاریزانێکی ئێرانی ئامادە نیە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا

یاریگا-
ئەمیر عەلی دەرزی، یاریزانێکی ئێرانە و لە ریزەکانی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند یاری دەکات و ئاواتی ئەوەیە یاری بۆ هەڵبژاردەکەی بکات.

ئە یاریزانە ئێرانیە گۆڵپارێزی تیپی خوار 17 ساڵانی تۆتێنهامە و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەر تەرەفداری دەڵێت ” چەندینجار لەلایەن راهێنەرانی هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵانی ئینگڵاندەوە بانگهێشت کراوم، بەڵام رەتمکردۆتەوە یارییان بۆ بکەم و ئاواتم ئەوەیە درێسی هەڵبژاردەکەم لەبەر بکەم “.

ئەمیر عەلی بە مەبەستی خوێندن لە تەمەنی 9 ساڵیەوە روویکردۆتە بریتانیا و لە ساڵی 2013ـەوە یاری بۆ تۆتێنهام دەکات.

Back to top button