یاریگا

“هانسی فلیک دەتوانێت سیانە نازناوی وەرزەکە بباتەوە”

یاریگا- ئاست و ئەنجامەکانی بایەرن میونخ لە ژێر ڕاهێنەرایەتی هانسی فلیک گەشبینیەکی تەواوی بەخشیوە بە هاندەر و بەرپرس و نزیکەکانی یانە باڤارییەکە.

یۆب هاینکس، ڕاهێنەری پێشووتری بایەرن و یەکێک لە گەورە ڕاهێنەرەکانی مێژووی یانەکە، باوەڕی بەم تیمەی ئێستا هەیە لە ژێر سەرپەرشتی فلیکدا سێ نازناوەکەی وەرز بە دەست بهێنن، لە وتارێکدا کە ڕۆژنامەی ‘کیکەر’ی ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت: “فلیک کەسایەتیەکی پڕ سۆز و ڕاشکاوە، ئەوەش وای لێ کردووە. ئەوە لە هەموو ئەو شتانە گرنگترە کە لە ڕووی تەکتیکەوە لە سەری دەگوترێت. خاڵی زۆر باش هەستی یاریزانەکانە کە لە یاریگاشدا پێیانەوە دیارە و ئەنجامی دەدەن. هەمیشە یانەی گەورە ئەوانەن کە گونجان و تێگەشتنی تێدا هەبێت. باشترین نموونە بۆ ئەوەش، بایەرنی ساڵی 2013یـە کاتێک سێ نازناوەکەی وەرزی بە دەست هێنا. هەمان ئەو سیفات و ڕۆحیەتە، لەم تیپەی ئێستاشدا هەیە.”

بایەرن بە ڕاهێنەرایەتی فلیک، نازناوەی بۆندسلیگای ئەم وەرزەی بەرز کردەوە و لە جامی ئەڵمانیاش گەشتۆتە یاری کۆتایی بەرامبەر لیڤەرکوزن. لە چامپیۆنزلیگیش هەنگاوێکی گەورەی ناوە بۆ قۆناغی هەشت، دوای ئەوەی لە یاری چووندا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە چێڵسی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button