ئینگلتەرا

گواردیۆلا: مان ستی پێکهاتووە لە بێرناردۆ سیلڤا و ١٠ یاریزانی دیکە !

 

یاریگا-پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ستایشێکی بێ وێنەی بێرناردۆ سیلڤا دەکات.

سەرەڕای ناجێگیری ئاستی ئەو یاریزانە و سوود لێ وەرگرتنی وەکو یاریزانی یەدەگ لە سەرەتاکاندا بەڵام پێکانی دەیڤد سیلڤا و کێڤن دی بروین، یاریزاسە پۆرتوگالییەکەی کردووە گرنگترین یاریزانی ستیزن.

گواردیۆلا لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەی ئێڤەرتۆن وتی “دوورخستنەوەی سیلڤا مەحاڵە، لە ئێستادا  پێکهاتەی مان ستی پێکهاتووە لە سیلڤا و ١٠ یاریزانی دیکە، نازانم چی لەخۆی کردووە لەم وەرزەدا بەڵام لە ناوەڕاست و باڵەکاندا یاری دەکات و هەموو یارییەک ئاستی نایابە. یارمەتی هێڵی هێرشبردن و بەرگریش دەدات، پێویستە ئەوانی دیکە کێبڕكێی بکەن بۆ پێگەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی”.

ئەمشەو مان ستی لە ئەرکێکی زەحمەتدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی روبەرووی ئێڤەرتۆن دەبێتەوە و پێویستی بە بردنەوەیە تاوەکو بەجیاوازی گۆڵ بچێتە پلەی یەکەم و لە لیڤەرپوولی وەربگرێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close