ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

بەشداری یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید ناكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی یانەكەی راگەیاند و بەشداری یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید ناكات.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال تووشی پێكان بووە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیالی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن بە ماڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات.

لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 67 لە جێگای فێران تۆرێس هاتە یاریگا و گۆڵی چوارەمی یانە كەتەلۆنییەكەی كرد.

لە بەیاننامەكەی بارسێلۆنادا هاتووە:

دوای ئەو پشكنینانەی بۆ یاریزانی تیمی یەكەم رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی كرا، دەركەوت یاریزانەكە لە یاریی بەرامبەر ڤیاریال تووشی پێكان بووە.

بەهۆی ئەو پێكانەوە لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بێبەش دەبێت.

لیڤاندۆڤسكی لەم وەرزەدا 32 یاریی كردووە و توانیویەتی 14 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button