گرنگترین

بارسا کارێکى جیاواز لە کلاسیکۆدا ئەنجامدەدات

یاریگانێت – ئەمڕۆ و لە میانەى یارییەکانى چوونى قۆناغى پێش کۆتایی جامى شاى ئیسپانیا، هەردوو جەمسەرەکەى ئیسپانیا (بارسێلۆنا و ریال مەدرید) بەیەک دەگەن و واش بڕیارە کە بارسا کارێکى جیاواز ئەنجامبدات.

بارسا ڕایگەیاند کە بۆ یارییەکەى بەیانى وەک یادکردنەوە و ئاهەنگگێڕانێک بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێی چینى، ناوى یاریزانەکان بەزمانى چینى لەدواوەى درێسەکە دەنووسرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێرە 11:00ى شەو بەکاتى هەولێر، هەردوو یانەى بارسا و ریال مەدرید لە یارى چوونى  قۆناغى پێش کۆتایی جامى شاى ئیسپانیا بەیەک بگەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close