تەواو؛ ئەیسی میلان بەڕازیلیەک دەگوازێتەوە

یاریگا –
ئەییسی میلانی ئیتاڵی گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی لە رێککەوتن لەگەڵ یانەی کۆرینتیانزی بەڕازیلی بۆ گواستنەوەی ئاندرێ رویز.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ESPNی بەڕازیلی، میلان لەگەڵ لاوە 19 ساڵییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن. ئەوەی کە ماوە بڕیاری کۆتایی لەسەر گرێبەستەکە بدرێت، وەڵامی ئۆسمار ستابایلی سەرۆکی کۆرێنتیانزە.
لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆش زانیاریی لەسەر بەشێکی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە ئاشکراکردووە و نووسیویەتی بەهای ئاندرێ کە لە پێگەی ناوەڕاست یاریی دەکات، 12-13 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
لە چاوەڕوانی هەڵکردنی رۆشنایی سەوز لەلایەن سەرۆکی کۆرێنتیانزەوە، ئەوا یاریزانە بەڕازیلیەکە گەشتی ئیتاڵیا دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی و لە گواستنەوەکانی هاوین کاتێ تەمەنی دەبێتە 20 ساڵ ئەوا بەفەرمی دەبێتە یاریزانی رۆسۆنێری.
🚨🔴⚫️ AC Milan are in advanced talks to sign André from Corinthians! 🇧🇷
2006 born talented midfielder seen as top talent on a deal worth over €12/13m fee.
Agreement at final stages with André, talks advanced with Corinthians as ESPN reports.
🎥🇮🇹 https://t.co/lao8Mk72b2 pic.twitter.com/Eq9MotxTDE
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 28, 2026



