ئیسپانیا

ڤینیشیوس : دەزانم لە پێکهاتەی سەرەکی نابم

یاریگا-ڤینیشیوس جونیۆر ئەستێرەی بەهرەمەندی یانەی ریاڵ مەدرید دەزانێت ئەستەمە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، لەگەڵ ئەوەش دڵخۆشی خۆی لە مەدرید دەردەبڕێت و باسی ئامۆژگارییەکی سۆلاریش دەکات.

ناوبراو لە چەند یاری رابردوودا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و  سەرەڕای بچووکی تەمەنی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بوو بەهۆی پێکانی بەیڵ و ئاسێنسیۆ.

بەڵام بە گەڕانەوەی گاریس بەیڵ، ڤینیشیوس پێی وایە، بەو جۆرە نامێنێتەوە و وتی”زۆر نابێت هاتوومەتە ئێرە،بۆیە پێم وانیە لە پێکهاتەی سەرەکیدابم. بەڵام دڵخۆشم کە زیاتر یاری دەکەم. دەمەوێت ریاڵ مەدرید یارییەکان بباتەوە و کێ باشترین بێت ئەو یاری دەکات”.

١٨ ساڵە بەڕازیلییەکە باسی سۆلاری راهێنەری کرد و وتی “ئەو پێی وتم کەسایەتی خۆم نیشان بدەم و بە باشی و ئاسوودەیی یاری بکەم، هەر لە سەرەتاوە ئا ئێستا ئەوەم پێدەڵێتەوە. هەروەها  تەواوی یاریزانەکان زۆر یارمەتیم دەدەن و ئاسوودەم”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close