ئه‌ڵمانیاگرنگترین

“کۆتایی ئەم وەرزە بایەرن دەستبەرداری چوار یاریزانی دەبێت.”

یاریگا- بۆ جێکردنەوەی کڕینی یاریزانی نوێ و تۆکمەتر کردنی یانەکە، بایەرن میونخ کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری چوار یاریزانی دەبێت. ئەوەش بە گوێرەی زانیارییەکانی لوتەر ماتیوسی ئەفسانەی ئەڵمانی و پێشتوری بایەرن.

ماتیوس لە گۆشەی تایبەت بە خۆی لە “سکای سپۆرتس” نووسیویەتی: “هاینز فلیکی ڕاهێنەر بە ڕوونی دەیەوێت تیپەکەی تۆکمەتر بکات ئەک هاوینە. پێم وابێ یاریزانێکی لای ڕاست و یاریزانێکی باڵی دەوێت. ئەو لە ڕیزەکانیدا لە ئێستادا تەنها سێ یاریزانی باڵی هەیە، وە دەیەوێت ناوەڕاستی-بەرگریکاریش بهێنێت. ئەوە خواستەکانی ڕاهێنەرە لە گواستنەوەکانی هاویندا.”

لە بارەی ئەو چوار یاریزانەوەش کە یانە باڤارییەکە دەستبەرداریان دەبێت، ماتیوس نووسیویەتی: “لە سەرووی ئەو ناوانەوە، فیلیپی کۆتینهۆ و خافێر مارتینێز دەبینم. دواتر هەردوو فەڕەنسی کۆرینتیس تۆلیسۆ و لوکاس هێرناندێز.”

ئەفسانە ئەڵمانیەکە بایەرنی بەبێ تاوان دەزانێت لە ئاستی ئەو دووانە فەڕەنسییەدا کە دەستبەراریان ببێت، بە یاریزان و خاوەن توانای بەرز و نایاب وەسف کرد، بەڵام زۆری پێکانەکانیانی بە هۆکار زانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button