ئیسپانیا

بەهۆی پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵی دەستپێکردنەوەی لایلگاوە، مێسی دووچاری سزا دەبێتەوە

یاریگا- ئەگەرچی لیۆنێل مێسی سەکردایەتی یانەکەی کرد بە بردنەوەی 0-4 بەسەر ڕیاڵ مایۆرکای خاوەن یاریگا، بەڵام ئەگەر هەیە کاپتنەکەی بلاوگرانا ڕووبەڕووی سزا بکرێتەوە بەهۆی پێشێلکاریی لە “پرۆتۆکۆڵی تەندروستی” کە پێش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی ئیسپانی بە کۆدەنگی لەسەری ڕێککەوتبوون.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە کە گوایە ئەفسانە ئەرجەنتینەکە دوای یارییەکە هەستاوە بە پێدانی درێسەکەی بە یەکێک لە یاریزانەکانی مایۆرکا، ئەوەش پێچەوانەی پرۆتۆکۆڵی تەندروستی و خۆپارێزییەکانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ناوەوەی یاریگادا یاریزانێک پێی هەستێت.

بە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم و پاسی دوو گۆڵ بە هاوتیمەکانی، مێسی توانی بەشداری چوار گۆڵ بکات لە هەفتەی 28ی خولەکە و لە ئێستادا پێنج خال لە ڕیاڵ مەدریدی نزیکترین ڕکابەریانەوە دوورن، بە یارییەک کەمتر بۆ مێرەنگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button