فه‌ره‌نسا

پاریس هەڵوێستی ئاشکرای لە بارەی داهاتووی کاڤانی و تیاگۆ سیلڤا ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی پاریس سان جێرمان هەڵوێستی ئاشکرای لە بارەی داهاتووی ئیدیسۆن کاڤانی و تیاگۆ سیلڤاوە ڕاگەیاند.

وا دیارە شوێنێک نەماوەتەوە بۆ بەردەوامبوونی کاڤانی و تیاگۆ سیلڤا بۆ بەردەوامبوون لە باخچەی شازادەکان، ئەوەش بە گوێرەی لێدوانەکانی لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە کاتێک بۆ “جێرناڵ دی دیمۆنش” بە ئاشکرا ڕایگەیاند ئەم وەرزە کۆتا وەرزی ئەو دوو ئەستێرەیە دەبێت لە پی ئێس جی. وەک گوتی:

“پەیوەندیمان لەگەڵ کاڤانی و سیلڤا؟ بەڵێ پەیوەندییمان نزیک بۆتەوە لە کۆتایی. بەڵام بیرۆکەی ئێستامان ئەوەیە کە تا کۆتایی مانگی هەشت لەگەڵمان بمێننەوە. شتەکە بۆ ئێمە زۆر قورسە، چونکە ئەوان دوو یاریزانن کە ماوەیەکی زۆر گرنگیان لە مێژووی یانەکەدا دروست کرد. چیرۆکی ئەوان لەگەڵ ئێمەدا لەوپەڕی جوانیدایە، بەڵام وا نزیک دەبینەوە لە کۆتایی پەیوەندییەکە. پێویستە لەو بارەیەوە بڕیای هۆشمەندانە بدەین، لە ڕووی ئابووریەوە و هەروەها لە پێناو نەوەی داهاتووش.”

بابەتی زیاتر

Back to top button