ئینگلتەرا

بە هاتنی سۆڵشایەر پۆڵ هەوای ئازادیی هەڵەلدەمژێت

یاریگانێت- جارێکیتریش پۆڵ پۆگبا سەلماندیەوە کە کەشوهەواکەی دوای مۆرینهۆ بۆ ئەم لەبارە. ئەمجارە لە یارییەکی قورسدا و خۆی و هاوڕێکانی توانیان تۆتنهام دووچاری شکست بکەن.

گۆڵی یاریەکە لە ڕێگەی ڕاشفۆرد و بە ئەسیستێکی نایابی پۆگباوە بوو. دوای یاریەکەش فەڕەنسییە یاریسزاکە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا و وەها وەڵامی ڕۆژنامەنووسەکەی سکای سپۆرتسی دایەوە: “ئێستا چێژی لە یاری تۆپی پێ هەست پێ دەبینم. ئەو سیستمەی پێشووتر (کاتی مۆرینهۆ) زۆر قورس بوو، ئەو تەکتیکەی کە یاریمان پێ دەکرد. من زیاتر حەزم لە هێرشبەرییە، فشارکردن و ڕۆحیەتی بەرزە. هەندێ جاریش ئەگەڕێمەوە بەرگری دەکەم، بەڵام بەرگریکردن باشترین تایبەتمەندی من نییە.”

لە بارەی سەربەستبوونی ناو یاریگای دوای هاتنی سۆڵشایەرەوە دەڵێت: “هەبوەنی ماتیچ و هێرێرا لە پشتەوەی من بۆ خۆی هاوکارمە. من کە دەزانم ماتیچ لە دوامانەوەیە، ئیتر دەتوانین فشار بکەین، بڕۆمە پێشەوە شووت لێدەم، پاس بدەم… بەوەش من دەزانم کە لە پشتەوەم دەپارێزرێم بۆیە ئازادیی زیاترم هەیە.”

لە کۆتاییشدا باسی ئەسیستەکەی کرد و گوتی: “تۆپێکی جوان بوو بەڵام ئەوە ڕاهێنانمان لەسەری کردبوو. دەمانزانی ئەوە خاڵی لاوازی تۆتنهامە کە لە یەک لاوە هێرش دەکەن، ئێمەش لە لای پێچەوانەوە خێرابین و هێرش ببەین. بۆ ئێمە پلەکانی چوار یەکەمین ئەوەیە کە دەمانەوێت. پێویستە بەردەوامبین.”

لە ژێر ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆدا پۆگبا لە کۆی 14 یاری بەشداری 6 گۆڵی کردبوو، سێ گۆڵ و سێ ئەسیست. لە کاتێکدا بە هاتنی سۆڵشایەر تا ئێستا لە تەنها 5 یاریدا چوار گۆڵی تۆمار کردووە و پاسی چوار گۆڵیشی بە هاوڕێکانی داوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close