ئینگلتەرابازاری گواستنەوەگرنگترین

ئارناتۆڤیچ ماڵئاوای له‌ هانده‌رانی یانه‌که‌ی کرد

یاریگا- مارکۆ ئارناتۆڤیچ هێرشبه‌ری یانه‌ی وێستهامی ئینگلیزی، ئه‌مڕۆ ماڵئاوای له‌ هانده‌رانی یانه‌که‌ی کرد

مارکۆی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌ یاری ئه‌مڕۆی یانه‌که‌ی دژی ئارسیناڵ له‌ خوله‌کی ٧٢ یاریگای جێهێشت، له‌و ساته‌ش ماڵئاوای له‌ هانده‌رانی یانه‌که‌ی کرد و به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی وڵاتی ئینگڵته‌راش ناوبراو په‌یوه‌نده‌ی به‌یانه‌یه‌کی خولی چینیه‌وه‌ ده‌کات و پریمه‌رلیگ جێده‌هێڵێت.

یاریزانه‌ نامسایه‌که‌ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رزه‌ له‌ پریمه‌رلیگ یاری ده‌کات، ٤ وه‌رز له‌گه‌ڵ ستۆک سیتی له‌ ١٢٢ یاریدا ٢٥ گۆڵی تۆمارکرد و له‌م ٢ وه‌رزه‌ی کۆتایش له‌ ٤٦ یاریدا ١٨ گۆڵی بۆ وێستهام تۆمارکردووه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close