ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: لە سێریائەی کار بە یاسای پێنج گۆڕانکاری دەکرێت

یاریگا
ئەنجومەنی سێریائەی ئیتاڵیا بە فەرمی بریاری پێنج گۆڕانکاری یاریزانان لە یارییەکدا پەسەند کرد و لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە یاساکە جێبەجێ دەکرێت.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردووە بریاریانداوە ئەوانیش لە کاتی دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی سێریائەی کە نزیکەی سێ مانگە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراون، کار بە یاسای پێنج گۆڕانکاری لە یارییەکدا بکەن.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یارییەکان و راهێنانەکان، چەندین یانە پێشنیازیان کرد لە بڕی سێ یاریزانە لە هەر یارییەکدا گۆڕانکاری بە پێنج یاریزان بکرێت لە پێناو سەلامەتی زیاتری یاریزانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button